ئهمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازى له تۆماس سەیلەر باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە رادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسیی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەڕەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.