Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 17:06

کوژرانی 16 تیرۆریستی داعش لە ئەنبار ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار، 16 تیرۆریستی داعش کوژراون.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە، بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەنجامدراوە.

باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 16 تیرۆریستی داعش کوژراون، لەنێویاندا ژمارەیەک گەورە تیرۆریستی داعش ھەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.