به‌تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه 170 سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه.
پۆلیس سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە، له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی 1993 - ر، س، م له‌دایكبووی 1986) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.