Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:01

لە وڵاتێكی دراوسێی عێراق یەكەم حاڵەتی تووشبووی ئاوڵەی مەیموون تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە وڵاتێكی دراوسێی عێراق، یەكەم حاڵەتی تووشبووی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون تۆمار كرا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئوردن بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم تووشبووی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتی ئوردن تۆمار كرا.

تووشبووەكە كەسێكی بیانییە و تەمەنی 33 ساڵە، تازە گەڕاوەتەوە وڵاتی ئوردن.

تووشبووەكە پەڵەی سوور لە جەستەی دەركەوتووە و دوای پشكنین پشتڕاستی تووشبووی بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون كراوەتەوە.

تووشبووەكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئوردنەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان كەرەنتینكراوە و چارەسەری پێ دەدرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.