بە ئاراستەکردنی هاژهك لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە، ژمارەیەک خاڵی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل، کرانە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی هاژهك، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ژمارەیەک خاڵی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، ئەنجامداوە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆسەر ئۆتومبێلک لە شارۆچکەی ناقورە باشووری لوبنان، دوو کەس کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.