سوپای ڕووسیا بە 35 هاژهك و 23 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە سوپای ڕووسیا هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر وڵاتەکەی.
زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە کاتەکانی شەو و دەمەوبەیانی هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا بەتایبەتی کیێڤی پایتەخت و، ڕایگەیاند: ''بە درێژایی دوێنێ شەو سوپای ڕووسیا 23 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 35 هاژهك کە هاژهكی بالستیشیان لەنێودابوو ئاڕاستەی ئۆکراینا کرد''.
سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی، داوای لە هەموو جیهان کرد دژی هێرشەکانی ڕووسیا بوەستنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.