ڕووسیا هێرشێكی هاژه‌كی بۆ سه‌ر كیێڤ ده‌ستپێده‌كات و سیاسه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گۆڕێت.
ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆدی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزەکانی ئۆکراینا ناوچەیهكیان لە باشووری وڵاته‌كه بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دەیان کەسیش برینداربوون، ڕووسیا هێرشی هاژه‌كی بۆ سه‌ر كیێڤ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
گلادکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، كیێڤ له هێرشه‌كانیدا چه‌ندین گوندی كردۆته ئامانج. پێشتریش ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، کیێڤ یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچه‌ی كورسكی ڕووسیا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان هەردوولا دەستپێکرد و وێستگەکانی کارەبا و پاڵاوگەیەکی نەوتی كرده ئامانج.
لە دوای زیادبوونی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نیوان ڕووسیا و ئۆکراینا، جارێکی تر ڕووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات. سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپا، شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراینا ئاڵۆزی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش ڕووسیا پێداچوونەوە بە سیاسەتی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه، لە ساڵی 2020، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، سیاسەتی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی داناوە، باسی له‌وه‌شكردووه لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن دوژمنەوە یان هەر چەکێکی هاوشێوە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر خاکەکەی، ئەوا ئەوانیش چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.