ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر داوای سەندیکای کڕێکارانی " ھیستادروت" لە ئیسرائیل، دەست بە مانگرتنی گشتیی کرا کە لە میانیدا داوا لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکرێت، لەوەی ڕێککەوتنی ئازادکردنی دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسدا ئەنجام بدات.
لەوبارەیەوە میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە بە بەشداری 770 ھەزار کەس لەسەرانسەری ئیسرائیل لەنێویاندا تەل ئەبیب، دەست بە خۆپیشاندانی گەورە کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوا لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکەن، لەوەی ڕێککەوتنی ئازادکردنی دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسدا ئەنجام بدات.
ھاوکات ڕۆژنامەی ھائارتز-ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە سەدان خۆپیشاندەر لە چەند شوێنێک لە سەرانسەری ئیسرائیل، ڕێگاکانیان داخستووە و داوا دەکەن ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ بکرێت.
باسی لەوەش کردووە کە وەک پابەندبوون بە مانگرتنەکەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،حکوومەتی ئیسرائیل داواکارییەکی پێشکەش بە دادگای باڵا کردووە، بۆ ئەوەی مانگرتنەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.