لیژنەی باڵای لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران دوایین راپۆرتی خۆی لەبارەی كەوتنەوەی رووداوەكە بڵاو كردەوە.
لیژنەكە لە راپۆرتەكەدا دەڵێت: بارودۆخی خراپی كەشوهەوا و تەمومژ هۆكاری سەرەكی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بوون.
هەروەها دەڵێت: رووداوەكە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە كاری تێكدەرانە نەبووە و هیچ ئاماژەیەك نییە گومان بكرێت فڕۆكەكە بە مووشەك یاخود لەلایەنێكی دیاریكراوەوە كرابێتە ئامانج.
پێشتر ئاژانسی (فارس نیوز) دوای سێ مانگ لە كەوتنەوەی رووداوەكە، رایگەیاندبوو، یەكێك لە هۆكارەكانی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی زیادی كێشی فڕۆكەكە بووە لە باری ئاسایی خۆیدا.
رووداوەكە لە 19ی ئایاری رابردوو لە باكوری رۆژئاوای ئێران كەوتەوە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە هەریەك لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێرانی گیانیان لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.