Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:00

دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە كه‌لار و كفری تۆمارکرا ‌

کوردستان TV
100%


 تەندروستیی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان کە دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکە تۆمارکراوە، حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تەندروستی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیان كراوه‌  کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بکەن، لەوانە، راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو،  لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی تووندیش، سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.