شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی هەولێر دهكات بەمەبەستی وردبینی لە ناوی كاندیدانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
دوو هەفتە ماوە بۆ ئەو وادەیەی کۆمیسیۆن بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە، پێش ئەو وادەیە دەبێت ئەنجامی پێداچوونەوە بە ناوی كاندیدان تەواو بێت.
سهرچاوهیهكی تایبهت له كۆمسیۆن به كوردستان تیڤی رایگهیاند، ئهمڕۆ یهكشهممه 1ی9ی2024، شاندێکی یاسایی لە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق سەردانی هەولێر دهكات و لە ماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچوونەوە بە لیست و ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو دەکەن.
1197 كهس ناویان بۆ ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار كردووه كه لە چوار بازنە بە دوو قۆناغ وردبینی بۆ ناو و زانیاریی كاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان دهكرێت، قۆناغی یەکەم لەلایەن کۆمیسیۆن و قۆناغی دووەم دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ کردوویانە، قۆناغی سێیەم دووبارە کۆمیسیۆن پێداچوونەوە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.