لە شاری زیگنی هەرێمی نۆردراین فێستفاڵیای ئەڵمانیا، ئافره‌تێكی تەمەن 32 ساڵ بە چەقۆ پەلاماری سەرنشینەکانی پاسێکی دا و پێنج کەسی بریندارکرد.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه: هێرشه‌كه له نزیك شاری زیگن له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا له كاتێكدا كه پاسەکە بەرەو فێستیڤاڵیکی شاری زیگن رۆیشتووە و لانیکەم 40 سەرنشینی تێدابووە روویداوه و برینداره‌كان گه‌یێندراونته نه‌خۆشخانه و برینی سێ له برینداره‌كان سه‌خته.
هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه‌و دامودەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و هەڵسەنگاندنی سەرەتاییان دەریدەخات هێرشەکە تیرۆرستی نییە.
ميدياى ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندووه. هێرشبه‌ره‌كه گومانی لێ دەکرێت نەخۆشیی دەروونی هەبێت و لە ژێر کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکاندا بێت.
ئەم هێرشە تەنیا یەک هەفتە دوای هێرشەکەی شاری زۆلینگنی هەمان هەرێمی ئەڵمانیا دێت کە تێیدا کەسێک بە چەقۆ 3 کەسی کوشت و هه‌شتی دیکەشی بریندارکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.