بڕیاردرا مینحەیەكی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دابین بكرێت، بەڵێنیش درا لە ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش بە مافەكانیان بگەن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند: مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لەماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی گەورەیان ھەبووە لە پڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان و خزمەتکردنی نوێژخوێنان، ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و نیشتمانی و مرۆییەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی.
راشیگەیاند: وەک ئەرکی سەرشانمان، بڕیارمان دا کە مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش (کە ھیچ داھاتی تریان نییە) لەسەر بودجەی وەزارەت.
هەروەها رایگەیاند: ئەم مینحەیە تا کۆتایی ساڵی 2024 دەبێت.
وەزارەتی ئەوقاف جەختیشی كردەوە كە لە ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێکاری کارگێری و یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگرنەبەر، بۆ ئەوەی بە مافەکانیان بگەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.