پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیركردنی دزێكی جیاوازی راگەیاند كە لە ماوەی رابردوودا چەندین تاوانی دزیكردنی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەكە ناوی (ق. س. س)ـە و پێشتر چەندین تاوانی دزی ئەنجامداوە.
هەروەها دەڵێت، جیاوازی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ دۆسییەکانی تر ئەوەیە، كە تۆمەتبار هەستی کردووە پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت و شوێنەکەی ئاشکرا بووە، بۆیە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
تۆمەتبارەكە هەروەها دانی ناوە بە تاوانەکانیدا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕادەستی دادگا کراوە.
ڤیدیۆ.. ساتی ئەنجامدانی دزییەكان لەلایەن تۆمەتبارەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.