Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:04

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ كه‌ركوك كه‌وته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناوچه‌ی تسعین له‌ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كرێكارێك برینداربوو، هه‌روه‌ها زیانی به‌ چه‌ند خانوویه‌ك گه‌یاندووه‌.

 به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ له‌ ئاسمانی شاره‌كه‌ سوڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌. باس له‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و ڕووداوه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له‌لای دانیشتووانی شاره‌كه‌ دروستكردووه‌. 

هاوكات فەریق عەبدولسەلام حەمودی ڕەمەزان، جێگری فەرماندەی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای كه‌ركوك ئاشکرایکرد، ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ توركییه‌ و له‌لایه‌ن بەرگری ئاسمانی عێراق خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.