وابڕیاره ئهمڕۆ شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و پرسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت تاوتوێ بكهن.
دوو ڕۆژە شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، کە پێکهاتووە لە پێنج بەڕێوەبەری گشتیی (ژمێرکاری، دیوانی چاودێریی دارایی، داتا و ئامار، بەڕێوەبەری بودجە و جووڵەی دراو) لە بەغدان، دوێنی چەند کۆبوونەوەیەکی تەکنیکیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیە.
جێی باسه لە کۆبوونەوەی دوێنی چوارشەممە شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەڵێنی ناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیان بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت وەرگرتووە، لەسەر مووچەی مانگی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی مەدەنیش لێکتێگەیشتن هەیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.