لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران تەقینەوەیەک لە سەربازگەیەکی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕوویداوە 11 قوربانی لێكهوتووهتهوه.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئیسفەهان، کە به سەربازگای ( ساحب الزهمان ) ناسراوە، بڵاوی کردووەتەوە، لە کارگەیەکی ناوەندی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئیسفەهان بەهۆی دزەکردنی گازەوە تەقینەوەیەک ڕوویداوە و یەک ئەندامی هێزەکانی سوپای پازداران کوژراوە و 10 ئەندامی دیکەش بریندار بوونە.
لهو بارهیهشهوه، ڕادیۆ فەردا لە زاری ڕەمەزان شەریف بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، هۆكاری تەقینەوەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێکخستنی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی سەربازگە و هەر بە گوتەی ڕەمەزان شەریف، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک ئەندامی دیکە سوپای پاسداران برینداربوون، کە برینی بەشێکیان قورسە.
ڕاشیگەیاندووە، تیمێکی تایبەت و پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لە هۆكاری و چۆنێتی تەقینەکەوە دەکەن و کەسانی کەمتەرخەمیش سزا دەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.