Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:42

سه‌رۆككۆماری ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

وابڕیاره‌ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران له‌ مانگی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات و سه‌ردانه‌كه‌ی ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایێنێت.

 محەممەدکازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، له‌ لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران و شاندی یاوه‌ری له‌ رۆژانی 11و 12 و 13ی مانگی ئه‌یلوول سه‌ردانی عێراق ده‌كات. 

روونیشی كردۆته‌وه‌ پزیشكیان له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا دێته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌. 

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ لە سەردانەکەدا به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو حكومه‌ت زیاتر له‌ 30 رێككه‌وتن واژۆ ده‌كه‌ن له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و ئه‌منیی و گه‌شتیاریدا، جگه‌ له‌ رێككه‌وتنی په‌یوه‌ست به‌ دۆسیه‌ی ئاو. 

سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ر له‌ گه‌شتكردنی ده‌بێت بۆ نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.