Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:50

لە کابینەی نۆیەم 157 قوتابخانە و باخچەی ساوایان دروست کراون

کوردستان TV
100%


ساڵح حەمەئەمین، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سورسورە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "قوتابخانەکە بە شێوەیەکی سەردەمییانە دروست کراوە، بەهۆی ئەو كەلوپەل و ئامێرانەی بۆ قوتابخانەکە دابین کراوە، دەتوانین باشترین شێوازی پەروەدەكردن پێشکەش بە قوتابییان بکەین".
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخەنەکەش دەڵێن: "پێشتر خراپیی بینای قوتابخانەکە، زۆری قوتابیان و نەبوونی ڕێگەوبانی باش، کێشەی بۆ دروست کردبووین، بەڵام ئێستا دەتوانین بە ئاسانی و بە سەلامەتی هاتوچۆ بکەین و بێینە قوتابخانە".
قوتابخانەی سەرسورە ـی بنەڕەتیی تێکەڵاو، لە سەر ڕووبەری 2500 مەتر چوارگۆشە دروست كراوە، پێکهاتووە لە 9 پۆلی خوێندن، بە گوژمەی 500 هەزار دۆلار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر و UNHCR دروست كراوە.
لە سەردەمی کابینەی نۆیەم، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، 157 قوتابخانە و باخچە دروست کراون؛ هەزار و 670 قوتابخانە و باخچە نۆژەن کراونەتەوە، 629 پۆل بۆ قوتابخانەکان دروست کراون، بەوەش چەندین قوتابخانە لە سێ دەوامییەوە کراونەتە دوو دەوامی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.