Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:39

ئێران.. شۆفێران له‌ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا جگه‌ره‌ بكێشن سزای ماددی ده‌درێن

کوردستان TV
100%


لە ئێران و کوردستانی ئێران جگەرە کێشان لە کاتی شۆفێریدا قەدەغە ده‌كرێت و هەر شۆفێرێک لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا جگەرەی بە دەستەوە بێت سزای ماددی دەدرێت.

 حکوومەتی ئێران بریاریداوە ئەو شۆفێرانە سزا بدات کە لە کاتی لێخوڕینی ئوتۆمبێلدا جگەرە دەکێشن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سزای شۆفێرانی سەرپێچیکار لە شارە گەورەکان، ناوەندی پارێزگاکان و ڕێگەی نێوان شارەکان 60 هەزار تومەن و لە شار و شارۆچکە بچووکەکانیش30 هەزار تومەن ده‌بێت. 

هاووڵاتیان پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن و پێیانوایە دەبێتە هۆی پاراستنی مافی سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و کەمبوونەوەی جگەرە کێشان.

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، جگەرەکێشان لە ئێران بووەتە دیاردەیەکی گشتگیر و له‌ نێو مێرمنداڵاندا بڵاوبووته‌وه‌.

 بەشێک لە هاووڵاتیان بڕویانوایە جگەرەکێشان بە ڕادەیەک لە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستانی ئێران بڵاوبووەتەوە، ئەم بڕیارەی حكوومه‌تی ئێرانیش کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نابێ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌. 

ئەم سزایە بۆ ماددەی هۆشبەری وەک حەشیشە و گوڵ کە لە شێوەی جگەرە بەکار دەهێنرێن جیاوازە و ئەگەر شۆفێرێک لە پشکینین دەربکەوێت ئەو ماددە هۆشبەرانەی کێشاوە، جیا لە یەک ملیۆن و 500 هەزار تومەن سزای ماددی، ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت و خۆشی بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دادگایی و زیندانی دەکرێت.  

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.