Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:52

سێ پرۆژەی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لە داهاتی ئاو، ڕەزامەندی نيشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست، بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە بوارەكانی دانان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
پرۆژە و گوژمه‌كانيش بريتين له‌:
- خەرجكردنی گوژمەی 7،285،000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابەزاندنی بۆڕیی سەرەكی لە گەڕەكی هاوكاری لە كەندی كۆڕنیش.
- خەرجكردنی گوژمەی 12،867،000دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دانانی تۆڕییی ئاو لە گەڕەكی سێبیران.
- خەرجكردنی گوژمەی 31،780،000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەربەستی، قەرەبووی زەوییەكانی ڕەشكین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.