Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:54

فەڕەنسا دامەزرێنەری تێلێگرام دورۆڤ تۆمەتبار دەکات بە "پێنەدانی زانیاری بە دەسەڵاتداران

کوردستان TV
100%

لە نێو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری باڵای تێلیگرام، پاڤڵ دورۆڤ کراوە کە لە فەڕەنسا دەستگیرکراوە، ڕەتکردنەوەی پێدانی زانیاری هەیە بە دەسەڵاتداران.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "The Guardian" ى بەریتانی، ئەو تۆمەتانەی داواکاری گشتیی کۆماری پاریس، لاورا بيكواو ئاراستەی دورۆڤی کردوون بریتین لە؛ کاری نایاسایی، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ، فریودان و ڕەتکردنەوەی پێدانی زانیاری بە دەسەڵاتداران.

بيكواو ئاماژەی بەوە کردووە کە دورۆڤ وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەی ئێکس کە لە پاش ئەو لێکۆڵینەوە سەرەتاییەی لەلایەن کارمەندانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان ئەنجامدرا و لە هەشتی تەمووزدا کرایەوە، دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوە کرا دورۆڤ کە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا درێژەی هەیە 12 تۆمەتی جیای ئاراستە کراوە.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دورۆڤ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان لەبارەی تێلیگرام دەستگیرکراوە و، ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک بڕیارێکی سیاسیی نەبووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.