Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

ته‌ندروستی هه‌ولێر: لە دوو مانگدا 68 حاڵەتی گیربوونی ئەنگوستیلە لە پەنجەی هاووڵاتییان تۆمار كراوە

کوردستان TV
100%


تەندروستی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت:  لە دوو مانگدا 68 حاڵەتی گیربوونی ئەڵقە و ئەنگوستیلەی پەنجە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا تۆمار كراوە .

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردەوە،لە نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لە دوو مانگدا 68 حاڵەتی گیربوونی ئەڵقەی پەنجە تۆمارکراوە.

 ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دوای سەردانیکردنی ئەو هاووڵاتیانە بۆ فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی بەشی پێشوازی لەدۆخی گیربوونی ئەلقە و ئەنگوستیلە ڕزگارکراون.

 له‌ كۆتاییدا ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌، دەست خۆشی لە تەواوی تیمی فریاکەوتن و نەشتەرگەری بچووک و گەورە لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دەکەین، کە بەشێوەیەکی زانستیانە هەڵساون بە بڕینەوە و ڕزگارکردنی هەموو ئەو سەردانیکەرانەی، كە تووشی ئەم حاڵەتانە هاتوون.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.