سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە شاری عەلەمین باکووری ڕۆژئاوای میسر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەوە، مستەفا مەدبولی پێشوازی لێکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ میسر، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی تاوتوێ دەکات.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە محەمەد شیاع سوودانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ میسر، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، مستەفا مەدبولی کۆدەبێتەوە و لە میانیدا پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و قاھیرە لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.