ھێزی ئاسمانی ئۆکراینا لە ھەژماری خۆی لە تێلیگرام، ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا لە ڕێگای ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە، زنجیرەیەک ھێرشی دیکەی کردووەتەوە سەر ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەشداوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا لە نزیک ناوچەکانی کیێڤ، چێرکاسی، پۆلتاڤا و کیرۆڤۆگراد بینراون.
ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: ڕووسیا بەردەوامە لە شەڕی ترسنۆکانە دژبە خەڵکی مەدەنی و ئەمەش تاوانی جەنگە.
دمیترۆ کولێبا داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە ھێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا، سەرکۆنە بکات.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، داوای لە ھاوبەشەکانیوڵاتەکەی کرد کە مافی ئۆکراینا بۆ ئەنجامدانی ھێرشی دوور مەودا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە خاکی ڕووسیا، پشتڕاست بکەنەوە.
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند کە دوێنێ دووشەممە، سوپای ڕووسیا "کوشندەترین" ھێرشی ئاسمانی، کردووەتەوە سەر ئۆکرانیا.
باسی لەوەش کردووە کە سوپای ڕووسیا لە میانی ھێرشەکەدا، 100 هاژهك و 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارھێناوە.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە دوێنێ دووشەممە، ھێزەکانیان ھێرشێکی فراوانیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی وزە لە ئۆکراینا.
ھاوکات ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە، سێ کەس کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.