دانوستانەکانی تایبه‌ت به ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئێوارەی دوێنی یەکشەممە لە قاهیرە و بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و حه‌ماس بێ هیچ ده‌ره‌نجام و رێككه‌وتنێك کۆتایی هات.
بەگوێرەی ئەو پێشنیازەی كه خرابووه ڕوو، پێویستبوو ئیسرائیل دوای ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان، بەتەواوی لە میحوەری "فیلادلفیا" بکشێتەوە کە بەدرێژایی سنووری میسر و غەززە هەڵکەوتووە، بەڵام ئیسرائیل تەنیا بە پاشەکشەی سێ کیلۆمەتر لەم میحوەرە ڕازی بووە.
هه‌روه‌ها لایه‌نی ئیسرائیلی سوور بووه لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانی بە درێژایی سنووری نێوان غەززە و میسر، کە بە رێڕەوی فیلادیلفیا ناسراوە.
هاوكات ئیسرائیل دەیەوێت به‌ڕێوه‌بردنی دەروازەی رەفەح لە ده‌ستی فەلەستینییەکاندا نهمنێێت و بگه‌رێندرێته‌وه بنده‌ستی ئیسرائیل.
لای خۆیه‌وه حه‌ماس ئه‌و داوایانه‌ی ئیسرائیلی ره‌تكرده‌وه و لە راگەیه‌ندراوێكدا عیزەت محه‌مه‌د ره‌شق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگه‌یاند، شاندی حەماس شەوی رابردوو "دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نێوەندگیرانی میسری و قەتەر قاهیرەی جێهێشت. وتیشی، حەماس ئەو مەرجە نوێیانەی رەتکردوونەتەوە کە ئیسرائیل بۆ رێککەوتنەکە زیادیکردبوون و تەنیا بەو رێککەوتنە رازییە کە دووی تەممووز خراوەتەڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حه‌ماس داوایکردووە ئیسرائیل پابەند بێت بەو نێوەڕۆکی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاماده كرابوو و لەلایه‌ن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە پشتیوانیی لێ‌کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.