Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:36

پڕۆژەی جوتسایدی رۆڤیا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

به ‌بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژەی دروستكردنی جوتسایدی رۆڤیا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

‌گوژمه‌ی پڕۆژەی جوتسایدی رۆڤیا زیاتر له‌ پێنج ملیار دینارە به‌ سێ قوناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

لەبارەی پڕۆژەكە مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی رۆڤیا به‌ (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: گوژمه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی جووتسایدی سه‌نته‌ری شاردێی رۆڤیا دابینكراوه‌ و له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كه‌ كاری تێدا ده‌كرێت.

راشیگەیاند: هەر لە سنووری شارەدێی رۆڤیا ده‌رخسته‌مان بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش ئاماده‌كردووه‌، لەوانە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان، كاره‌با و كه‌رتی په‌روه‌رده و‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا سەرجەمیان ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جیكردنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.