مایکل ڕاتنی، باڵیۆزی ئەمریکا لە سعوودیە ڕایگەیاند، واشنتۆن و ڕیاز کاردەکەن بۆ تەواوکردنی پاکێجی ڕێککەوتنە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەمنزیكانه، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم جۆره ڕێککەوتنانە، بارودۆخهكه دهگۆڕێت له ناوچهكهدا.
ههروهها مایکل ڕاتنی ڕوونیکردەوە، پاکێجەکە چەند لایەنێک لەخۆدەگرێت، لهوانهش بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی و سەربازی نێوان ئەمهریکا و سعودیه و بەهێزکردنی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات، لایەنێکی دیکەش، بریتییه له ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل.
سەبارەت بە هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، باڵیۆزی ئەمهریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەو گۆڕانکارییانهی كه لهماوهی ڕابردوودا له سعودیه ڕوویدا، دەرفەتی گەورە بۆ کۆمپانیا ئەمهریکییەکان دەڕەخسێنێت لە بوارەکاندا لەوانەش گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمان بۆ مەبەستی بازرگانی و وزەی نوێ، هەروەها چاودێری تەندروستی و ژێرخانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و زیرەکی دەستکرد.
سەبارەت بە دۆخی نادڵنیایی نێوان بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمهریکا لە ناوچەکە و پابەندبوونەکانی بە ڕاگرتنی هەڕەشەکان، باڵیۆزی ئەمهریکا پێی وایە هەرچەندە ناوچەکە پڕە لە کێشە، بەڵام سوپای ئەمهریکا و هێزی دەریایی ئەمهریکا ئامادەبوون بۆ ڕاگرتنی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور. گوتیشی، ئێمە ئەمە دەکەین چونکە ئازادی کەشتیوانی لەم بەشەی جیهان زۆر گرنگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.