سێ بارزگان دەستگیرکران و بڕی 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پرۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، دواتر وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری، لە چالاکییەکدا توانییان باندێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە 3 تۆمەتبار و هاوکات بڕی 85 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵیان پێوە گیرا .
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئەم باندە کۆگایەکیان هەیە لە یەکێک لەباخچە( مەزرەعە)کانی دەوروبەری شاری هەولێرو ئەم ماددە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایەو لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی تر ساغیان دەکردەوە.
له كۆتاییدا ڕاگهیهندراوه، ئەم باندە بەیەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی ماددەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێ وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکە دەرکەوتووه کە مانگانە زیاتر لە 100 کیلۆگرامیان لە هەولێر و دهۆک و شارەکانی تر ساغ دەکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.