دوای هێرشەکەى سوپاى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، حزبوڵڵای لوبنان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ڕێگه‌ی 320 هاژه‌ك و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشێكیان بۆسەر خاکى ئیسرائیل ئەنجامداوە. ئه‌مه‌ش وه‌ك کۆتایی قۆناغی یەکەمی وەڵامدانەوەی تۆڵەسەندنەوە بۆ كوشتنی فواد شوکر به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی حزبوڵڵا ڕاگه‌یاند.
باس لهوهشكراوه یازده شوێنی سەربازی ئیسرائیلی بۆردومان کردووە، ئەمە جگە لە هێرش فڕۆكه‌ی بیفڕۆكهوان بۆ سەر باکووری ئیسرائیل.
هاوكات دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی هێرش دەکەنە سەر هەموو شوێنێکی لوبنان، کە مەترسی لەسەریان دروست بكات.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكراشیكرد، تەلئەبیب درک بەوە دەکات کە حزبوڵڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە و هەزاران هاژه‌كی حزبوڵڵایان تێكشكاندووه.
لای خۆشییه‌وه، ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەدوای شەڕێکی هەمەلایەنەدا نییە، بەڵکو بەپێی پێشهاتەکان مامەڵە ده‌كات و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، لە دوای كوژرانی فوئاد شوكر، به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی حزبوڵڵا له باشووری بەیروت، هەروەها كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، لە تاران لە كۆتای مانگی ڕابردوو، هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان پەرەی سەندووە، دیارترینیان هۆشداری ئه‌مه‌ریكایه، سەبارەت بە فراوانبوونی شەڕ لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.