به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی8ی2024، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌چه‌ك و جبه‌خانه‌وه چووه‌ته نێو كێڵگه‌ی نه‌وتی كوڵه‌جۆ له كفری، هێزه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه‌كه داگرت.
په‌یامنێری تۆڕی میدیایی كوردستان ڕایگه‌یاند، هێزه‌كه له ئێستادا ده‌ستیان به‌سه‌نگه‌رلێدان كردووه و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا سه‌ید تاڵب به‌رپرسی ئاسایشی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له باره‌ی هێزه‌كه‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت، رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ده‌ست تۆڕی میدیایی كوردستان كه‌وتووه، به‌فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی داوا له پێشمه‌رگه كراوه رووبه‌رووی هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌بنه‌وه.
بیره نه‌وتییه‌كانی كێڵگه‌ی كوڵه‌جۆ له كفری له ئیداره‌ی گه‌رمیان له ژێر كۆنتڕۆڵی پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستاندان، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شده‌وه چوونه‌ته سه‌ر كێڵگه‌كه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.