له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی به گومانی بوونی نه‌خۆشی كۆلێرا و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه خه‌وێندران، پاش ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه هه‌ڵگری په‌تای كۆلێران.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، هه‌شت حاڵه‌تی تووشبوو به كۆلێرا له سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆلێرا له‌و پارێزگایه تۆماركران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگریكردنی دراوه‌و، ڕۆژانە لەڕێگەی پشكنینی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە چاودێری ئاوی سلێمانی دەكرێت.
په‌تای كۆلێرا یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له رێگه‌ی پیس بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و خواردنی ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی كه به ئاوی قورس ئاوده‌درێت بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌م په‌تایه زیاتر له وه‌رزی هاوین و گه‌رمادا ته‌شه‌نه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.