ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی ( هەولێر - خەبات )ی بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (2 ملیار و 150 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی، لە پێناو كارئاسانی بۆ شوفێران و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ، بە چەند قۆناغێک دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کراوە.
پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئهندازیاران و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دهستخۆشى له ئهندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد كه بهڕێكوپێكى كارهكانیان ئهنجامداوه و ئێستا گهیشتوون به قۆناغێکى باش لەکارەکەدا و جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە لەماوەی دیاریکراوی خۆی کردەوە.
جێگەى باسە، رێگهی (هەولێر - خەبات) رێگهیەکی ستراتیژی و بازرگانی گرنگە و هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و مووسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەکەى پێکهاتووە لە سێ بەش، سایدی چوون لە سێڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە، لە سایدی هاتنەوەش لە بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە تاکو سێڕێیانی گوێڕ و لە بازگەی کانی قڕژاڵە بە دووری ( 6.350 ) کیلۆمهتر بەرەو قەزای خەباتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.