ئەمه‌ریکا بە بڕی 125 و پێنج ملیۆن دۆلار پاکێجێکی دیكه‌ی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ده‌نێرێت.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە جۆ بایدن ڕۆژی هەینی و ڕۆژێک پێش ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیا پەیوەندی بە ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی سه‌رۆككۆماری ئۆكرانیا کردووە و ئاشكرایكردوه كه وڵاته‌كه‌ی پاکێجێکی دیكه‌ی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ده‌نێرێت كه خۆی له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و هاژه‌كی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و کەرەستەی دژە فڕۆکەی درۆن و تەقەمەنی و هاژه‌كی دژە زرێپۆش ده‌بینێته‌وه.
هەروەها ئەم پاکێجە یارمەتییە، تەقەمەنی بۆ سیستەمی هاژه‌كی تۆپخانەی هیمارس، تەقەمەنی تۆپخانەی سه‌د و په‌نجا و پێنج ملیم، ئۆتۆمبێل و کەرەستەی دیکەی سه‌ربازی لەخۆدەگرێت.
لای خۆیه‌وه لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو لەگەڵ ڕۆستەم عومه‌رۆف هاوتا ئۆکراینییەکەی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا، لە په‌یامێكی له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشكرای كرد کە ئه‌م پاکێجی هاوكارییه سەربازییەی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراینا بە بڕی125ملیۆن دۆلاره.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی، جۆ بایدن لە پەیوەندییە ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا لەگەڵ زێلێنسکی، جه‌ختی له به‌رده‌وامی پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئۆکرانیا لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دووپاتکردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە نووسینگەکەی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: ئۆکرانیا زۆر پێویستی بە دابینکردنی ئه‌و چەکانه هەیە، بەتایبەتی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی متمانەپێکراو شار و کۆمەڵگاكانی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی گرنگی وڵاته‌كه‌ی پێ بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.