ئاگر له چیای سه‌فین كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكهبوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگر له چیای سه‌فین كه‌وته‌وه و چه‌ند كاتژمێرێك ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرهكهبوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئاگرەکە لە دیوی شاره‌دێی هیران كه‌وتووه‌ته‌وه و شەش تیمی بەرگریی شارستانی و تیمێکی شاخەوانی شەقڵاوە هەوڵی کۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان داوه.
زنجیرە چیای سەفین له باکووری شاری هەولێر هه‌ڵكه‌وتووه و سەر بە قەزای شەقڵاوەیە و نزیکەی 40 کیلۆمەتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.