به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له ده‌ربه‌ندیخان دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان روویداوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه كه دۆخی ته‌ندروستی برینداران ناجێگیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تانکەرێکى گواستنەوەى نەوت لەنێو تونێلى دەربەندیخان بەسەر ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا كه‌وتووه کە پێنج سەرنشینى تێدابووە و خه‌ڵكی ئێران بوون. گوتیشی، تیمەکانى بەرگریى شارستانى، هاتوچۆ و لایەنەپەیوەندیدارەکان لەشوێنى رووداوەکەن. ت
یمەكانی فریاگوزاری لەنێو تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکەن، کە رێگای سەرەکیی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و قەزای دەربەندیخانە بە شاری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.