Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:21

وەزیری ناوخۆی ئێران: سێ ملیۆن و 500 هەزار زیارەتكار چوونەتە عێراق

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشكرای كرد، سێ ملیۆن و 500 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەڕاسیمەكانی چلەی ئیمامی حوسێن چوونەتە عێراق.

ئەمڕۆ هەینی ئەسكەندەر موئمینی وەزیری ناوخۆی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: تا ئێستا 3 ملیۆن و 500 هەزار زیارەتكاری ئێرانی چوونەتە عێراق.

گوتیشی: لەو ژمارەیەش، تا ئێستا نزیكەی 2 ملیۆن زیارەتكار گەڕاونەتەوە ئێران.

وەزیری ناوخۆی ئێران داواشی لە زیارەتكاران كرد دوای بەشداریكردن لە مەڕاسیمەكانی چلەی ئیمامی حوسێن، بە زووترین كات بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

بەشێك لەو زیارەتكارانەش لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و شاری هەولێرەوە بەرەو شوێنە پیرۆزەكانی نەجەف و كەربەلا بەڕیكەوتوون، لە رۆژی سێشەممەی رابردوودا ژمارەكە 75 هەزار زیارەتكار بووە.

پێشبینیش دەكرێ ژمارەی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ عێراق روو لە زیادبوون بكات، بەهۆی ئەوەی هێشتا مەڕاسیمەكانی چلەی ئیمامی حوسێن تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەردەوامیان دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.