لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و له 23 ئابى ساڵی 1921، ده‌وڵه‌تى عێراق دامه‌زرا و میر فه‌یسه‌ڵى كوڕى حوسێن كرا به پاشاى عێراق و به‌وه‌ش عێراق كرایه ده‌وڵه‌تێكى پاشایی، ئەمە دوای ئه‌وه‌ی وڵاته زڵهێزه‌كانی ئه‌و كات كێشه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه.
لەو ساڵەدا هه‌رێمی كوردستان لكێكیندرا به دوڵه‌ته پاشاییه‌كه‌ی ئه‌و كاتی عێراقەوە.
دوای جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانی، عێراق كه‌وته ژێر ده‌ستى به‌ریتانیا و له‌ژێر گوشاری راپه‌رین و شۆرشه‌كانى شێخ مه‌حموودى حه‌فید، به‌ریتانیا واى به باش زانى حكوومه‌تێكى نیشتمانى له عێراقدا پێك بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستە له حوزه‌یرانى ساڵی 1921 میر فه‌یسه‌ڵ له سعوودیه‌وه به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ كه‌وت و ناوبراو له 29ى حوزه‌یران گه‌یشته به‌غدا و له راپرسییه‌كدا له 11ى تهمووز به به‌ده‌ستهێنانی 96% ده‌نگه‌كان، بوو به پاشای عێراق.
له راپرسییه‌كه‌دا به‌ڵێنی گرەنتیكردنی مافەكانی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه و چه‌سپاندنی ده‌ستوور و دیموكراسی درا، به‌ڵام سەرجەم ئەو بەڵێنانە به‌جێ نهگهیهنران، له‌و رۆژه‌وه چه‌وساندنه‌وه و نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا زیندانه‌كان پڕكرابوون له نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.