بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای هەولێر - كەركووك رووی دا و بەهۆیەوە 5 كەس گیانیان لەدەست دا و 2 كەسی دیكەش برینداربوون.
پۆلیسی پردێ لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 3 ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (بی ئێم دەبلیوو، چارجەر و پیكئاب) لە نزیك گوندی نەبییاوە لە سنووری پردێ لەسەر رێگای هەولێر - كەركووك بە خێراییەكی زۆر پێكیان داداوە.
پۆلیسی پردێ راشیگەیاندووە: لە ئەنجامی رووداوەكە 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و بەشێك لە تەرمەكانیش سووتاون.
ئاماژەی بەوەش دا كە هەر بەهۆی رووداوەكە 2 كەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون.
ڤیدیۆ: ساتی كەوتنەوەی رووداوەكە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.