Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:56

لە سلێمانی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە بەشێوەیەكی ترسناك زیادیان كردووە

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەكی ترسناك لە پارێزگای سلێمانی زیادیان كردووە و بەهۆیەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا دەكرێت.

د. سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: حاڵەتەكانی تووشبوون بە سكچوون و رشانەوە لەناو پارێزگای سلێمانی و داخڵبوون لە نەخۆشخانەكان بەشێوەیەكی ترسناك زیادیان كردووە و گومانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا دەكرێت.

گوتیشی: پشكنینەكان نێردراون بۆ بەغدا بۆ پشتڕاستكردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا یاخود بە پێچەوانەوە.

هەروەها گوتی: ئەو پەتای سكچوونەی ئێستا لە پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەتەوە و زیادی كردووە و ئاسایی نیە، كەسی تووشبوو تووشی كارەساتێكی گەورە دەكات و گورچیلەكانیان لەكاردەكەوێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی داواشی لە هاووڵاتییان كرد دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی ئاوی پیس و خواردنی سەوزە لەم كاتەدا، چونكە دەركەوتووە زۆرینەی سەوزەكان بە ئاوی قورس ئاودەدرێن و شیاوی بەكارهێنان نین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.