دوای ئەوەی كاری قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە كۆتایی هات، سبەی هەینی رێگاكە بەڕووی ئۆتۆمبێلی بچووك دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایدەگەیەنێت: دوای کۆتایی هاتنی قیرتاوکردنەوەی ڕێگای هەولێر کۆیە لە هەورازە نەفتە تا دەربەندی گۆمەسپان، سبەی هەینی ڕێگاکە بە ڕووی شۆفێران دەکرێتەوە.
راشیگەیاند: بۆ سبەی هەینی لەسەر رێگاكە تەنیا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچووک ئاساییە.
سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگریش، هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا كە ڕێگاكە بۆ ئەوان ڕۆژی شەممەی داهاتوو رێگەپێدراو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.