ئەمشەو پێنجشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی لە جۆری شێلان لەسەر ڕێگای کەلار-شارەدێی ڕزگاری منداڵێکی حەوت ساڵان گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ئەمشەو منداڵێکی حەوت ساڵان لە کاتێکدا ویستوویەتی لەگەڵ دایکیدا لەسەر ڕێگای کەلار-ناحیەی ڕزگاری نزیک مزگەوتی بوخاری بپەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای مینی پاس دەیشێلێت و برینداری دەکات.
راشیگەیاند: منداڵەكە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
هەروەها رایگەیاند: منداڵەکە لەدایکبووی ساڵی 2017ـەیە و لە گەڕەکی مەتارەکە لە شارۆچكەی کەلار نیشتەجێن.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی منداڵەكە گەیەنراوەتە پزیشکی دادی شارۆچكەی کەلار و لێکۆڵینەوە لە هۆكاری ڕووداوەکە لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.