Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:23

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك پڕۆژە لە دەڤەری ئاكرێ جێبەجێ دەكات

کوردستان TV
100%

لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە گوژمەی 9 ملیار و 371 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە دەڤەری ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن.

ئەو پڕۆژانەی لە دەڤەری ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن بریتین لە:-

-  کردنەوەی ڕێگەی ناوخۆ لە سەنتەری ناحییەی گردەسین و بجێل.

-  کردنەوەی ڕێگەی گوندی گوندك، شووش و شەرمن، بە درێژاییی 11.3 کم لە ئاکرێ.

-  کردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی نهاڤا، سیتکا، چەمسماق و دوستان، بە درێژاییی 3.2 کم لە گردەسین.

-  قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانی شەرەفونا، قەسرۆك، ئیستریان، گەندەگول، بە درێژاییی 10 کم لە ناحییەی بجێل.

-  دانانی بەردی بناغەی ڕێگەی گوندەکانی کورتکامەزن و کەڤن، بە درێژاییی 5.5 کم.

-  چاککردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی شارتا و ئاڤدەلکا، بە درێژاییی 5 کم.

-  دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاو لە گوندەکانی باکرمان، سەنتەری ئاکرێ، گوندی دوودێژێر، سەرگەلێ، لە ناوچەکانی گردەسین و گوندی شانەسوور لە بجێل.

-  دروستکردنی تۆڕی ئاوی سوسنا لە ئاکرێ.

- 15 پرۆژەی ئاویی بچووك و مامناوەند لە قەزای ئاکرێ.

-  پرۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکی بۆ ئەو زەوییانەی بەسەر خێزانی شەهیدانی شەڕی داعشدا دابەش کراون؛ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای سەنتەری ئاکرێ بە درێژاییی 3.6 کم.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.