كوڕی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بۆ یەكەمجار نهێنی نەبیستراو لەبارەی شێواز و چۆنیەتی كوشتنی باوكی لە تارانی پایتەختی ئێران ئاشكرا دەكات.
عەبدولسەلام هەنییە كوڕی ئیسماعیل هەنییە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: باوكم بە مووشەكێك كوژرا كە كێشەكەی 7.5 كیلۆگرام بوو، مووشەكەكەش راستەوخۆ ئاراستەی ئەو ژوورە كرابوو كە باوكم لە تاران تێیدا مێوان بوو.
گوتیشی: لە رێگەی تەلەفۆنەوە چاودێری باوكم كراوە و شوێنەكەی دیاری كراوە.
هەروەها گوتی: باوكم بەفەرمی بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بوو، هەر لەوێش لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە كە لە گیرفانیدا بووە، بەردەوام چاودێری كراوە.
عەبدولسەلام هەنییە ئاماژەی بەوەش دا كە ئەندامانی خێزانەكەی تا ئێستا لە كەرتی غەززەن لە فەڵەستین و بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ئیسڕائیلیشەوە بەشی هەرە زۆریان لەناوچوون و كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.