ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتییەك لە كاتی هەوڵدان بۆ رزگاركردنی مەڕێك، لەنێو حەوزێكی ئاو خنكا.
بەرگریی شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارکراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە گوندی زینوێ/ سەرگۆڕ سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران لە شارۆچكەی چۆمان.
بڵاویشی كردەوە: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بنکەی کۆمەلگا و شارەدێی حاجی ئۆمەران دەرچوون بۆ شوێنێ ڕووداوەکە، دەرکەوت هاووڵاتیەک بەناوی (عبداللە حسێن شێخزادە) تەمەن 35 ساڵ خەڵکی سرێشمەی سەر بە شارۆچكەی خەلیفان خنكاوە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: هاووڵاتییەكە لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی مەرێک کە کەوتۆتە نێو حەوزێکی ئاوەوە، بەداخەوە خۆی خنکاوە.
بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەشی دا، لەلایەن تیمەکانمان و بە هاوکاری هاووڵاتییان تەرمی خنكاوەكە دەرهێنرا و بەرەو نەخۆشخانەی چۆمان بەڕێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.