Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:49

ئەمەریكا: نەتانیاهۆ رەزامەندی لەسەر پێشنیاری راگرتنی جەنگ لە غەززە دەربڕیوە

کوردستان TV
100%

نێردەی ئەمەریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای كرد كە سەرۆكی وەزیرانی ئیسڕائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیاری راگرتنی جەنگ لە غەززە.

لیندا تۆماس گرینفێڵد نێردەی ئەمەریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیاری راگرتنی جەنگ لە غەززە.

راشیگەیاند: پێویستە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینیش رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر ئەو پێشنیارەی راگرتنی جەنگ.

هەروەها رایگەیاند: ئەمەریكا سوپاسی هەردوو وڵاتی قەتەڕ و میسڕ دەكات كە رۆلی سەرەكییان هەبوو لە رێككەوتن و سەركەوتنی پێشنیاری راگرتنی جەنگ لەنێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە.

لیندا تۆماس گرینفێڵد ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا پێویستە هەردوولایەنی جەنگ رەزامەندی لەسەر رێككەوتنەكە بكەن و لە هەمانكاتیشدا سەرجەم دیلەكان لە غەززە ئازاد بكرێن.

جەختیشی كردەوە كە نابێت لایەنەكان هیچ رێوشوێنێكی نەگونجاو بگرنەبەر ببێتە هۆكاری راوەستانی دانوستانەكان كە ئامانج لێی راگرتنی جەنگ و ئازادكردنی دیلەكانە لە غەززە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.