Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:31

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە قایمقامی زاخۆ دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە قایمقامی زاخۆ كرد بەهۆی كۆچی دوایی باوكییەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ کۆچی دواییی باوکی، سه‌ره‌خۆشی له‌ بەشیر محه‌مه‌د قایمقامی زاخۆ کرد و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هیوای خواست، خوای مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆشیيه‌وه‌ قايمقامى زاخۆ سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.