مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (29)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پیرۆزباییەکی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كرد كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
لە(29)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.
هەم دیسانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.