فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM، تێکشکاندنی سیستەمێکی ڕادار و سیستەمێکی هاژهکی حووسییەکانی لە یەمەن، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، سیستەمێکی ڕادار و سیستەمێکی هاژهكیان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، تێشکاندووە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو ئامانجانەی حووسییەکان کە لە یەمەن تێکشێکندراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، دەگرنەبەر.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.