سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هـام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و کۆلۆنێل برەندستێتر سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.
لای خۆیەوە فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، هاوکاريی هاوپەیمانان و پاڵپشتيی بەردەوامی ڕاوێژکارەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخاند.
هەروەها جەنەڕاڵ هام دڵخۆشيی خۆی بهو پهيوهندييه باشه نيشان دا كه لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە، پاڵپشتی و پشتیوانيی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، بۆ فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک و پێشمەرگە دووپات کردەوە.
فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق: لە پشتیوانیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.